PowerZip   

نەرمەواڵەیێکی زۆر هەن کە بتوانین کاری پەستانی پێ بکەین، و ئەو نەرمەواڵانە هەر کامیان لە توانایان دایە کە چەندین فۆرمەتی جۆراوجۆری تایبەتی پشتیوانی بکەن و رێکخستنی تایبەت بە خۆیان لە سەر فایلەکان ئەنجام بدەن.
PowerZip نەرمەواڵەیێکی تۆکمەیە بە توانایی پشتیوانی کردن لە فۆرمەتە جیاوازەکانی باو کە بە هاسانی هەڵدەستێ بۆ بەرێوەبەری کردنی رێک و پێکی فایلەکان. پشتگری لە فۆرمەتەکانی وەک Cab، Ace، Rar، Arj، Jar، Tar، Gz، Z، Bz2، دەکات وێرای فۆرمەتی بە ناوبانگی Zip.
بەو هۆیەوە ئەم پرۆگرامە دەتوانێ ببێتە هۆی راکێشانی بەکارهێنەری شارەزا.هاوکات هاسان بوون بۆ کەلك وەرگرتن لەم نەرمەواڵەیە و بوونی نێوبرەکانی هەمەچەشن دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەر بتوانێ بە تەواوی ویستەکانی خۆی بگات و ...هتد.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 2.33 MB
File ver    : 7.2
File format : zip
Date Added  : 05/05/2020
Last viewed : 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
PowerArchiver 12.12.03 International   

ئەوێستاکە هاتنە گۆڕی پەستاندنی فایل و دابەزاندنی قەبارەیان بۆ ئەرشێڤ کردن لە سەر سی دی یان بڵاوکردنەوەیان بە خێرایی زیاتر لە سەر نێت بۆتە باسی رۆژانە و جێگە و بایەخی خۆی هەیە، بە چەشنێک کە رۆژانە هەواڵی سەرکەوتووانەی ئامرازەکانی پەستاندن بە بەربڵاوی دەبیستین. ئامرازەکانی وەک WinRAR کە ئامرازی ئاسایی و کردەیی باشن زۆربەی بەکارهێنەرانی بۆ لای خۆی راکێشاوە. بەڵام نابێ لە بیرمان بچێ کە ئەم چەشنە ئامرازانە هێزی پەستاندن و پشتگری کردن و هێزی درووستکردنی فۆرمەتەناسراوەکانیان نییە. هەر لەم رووەوە ئامرازەکانی وەکPowerArchiver دەتوانێ لەم بوارە دا یارمەتیدەرێکی باش بێ بۆمان.
ئەم ئامرازە کە یێکێ لە بەهێزترین بەرنامەکانی پەستاندنە، دەتوانێ بە پشتگری کردنی خۆی لە زۆرێک لە فۆرمەتەکانی پەستاندن و هێزی درووستکردن و دەسکاریکردن و کردنەوەیان، بە خێراییێکی بەرزەوە یارمەتیێکی بەرچاو پێشکەشی ئێوە دەکات.هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-پشتیوانی کردن لە فۆرمەتەکانی رۆژ بۆ پەستاندن وەک: ZIP, CAB, LHA (LZH), TAR, TAR.GZ, TAR.BZ2 and BH
-هێزی خوێندنەوەی فۆرمەتەکانی وەک: RAR, ARJ, ARC, ACE, ZOO, GZ و BZIP2- Built-in پشتگریی بۆ XXE و UUE
-پشتگری لە فایلەکانی ئینترنێتی TXT, RTF, BMP, ICO, WMF, EMF, GIF and JPG
-پشتگری لە توانایی کێشان و بەردان(Drag and Drop)
-توانایی درووستکردنی فایلەکانی ZIP, RAR, ARJ, LHA and BH
-توانایی دەسکاریکردنی فایلەکانی پەستێنراو لە ناو ئامراز دا
-دامەزراندنی فایلەکانی پەستێنراو بە شێوەی راستەوخۆ بۆ سەر FTP و SFTP
-پشتگریکردن لە فۆرمەتی فایلەکانی ZIP بە قەبارەی بێ سنوور
-نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئامرازەکە
-توانایی پینەکردنی فایلە تێکچووەکانی زیپ
-ئاڵوگۆری فۆرمەتی فایلە پستێنراوەکان لە گەڵ یێک
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 18,548 KB
File ver    : 12.12.03
File format : exe
Date Added  : 05/05/2020
Last viewed : 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10

Free Download Free Download Free Download

7-Zip   

ئەمرۆ زۆربەی بەکارهێنەران بۆ ئەوەی کە فایلەکانیان کەمترین قەبارەی پەپکە رەقەیان بگرێ، روویان کردۆتە ئامرازەکانی پەستان بۆ ئەوەی تا ئەو جێگەیەی بتوانن فایلەکانیان بپەستن و بۆ ئەم مەبەستە لە ئیمکاناتی ویندۆز یان نەرمەواڵەی وەک WinZip یان WinRAR و... کەڵک وەردەگرن. ئێمە لێرەدا یەکێ لە بەهێزترین ئامرازی ئەم بوارەتان پێ دەناسێنین کە بە هۆی توانای پەستانی بە بێ ئەوەی کاریگەری نگەتیڤی لە سەر فایلەکان هەبێ بە باشی بەم کارە هەڵدەستێ.
7Zip ئامرازێکی خۆرایی بە‌هێزە کە توانای کردنەوە و پەستانی فایلی بە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی وەک7z و RAR و ZIP و...هتد هەیە و بە خێرایی چاوەروان نەکراو بەم کارە هەڵدەستێ. جیا لەوەش Zip7 بە دروستکردنی وشەی تێپەری زۆر بەهێز و بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی تایبەت و نوێ دەتوانێ فایلەکانی ئێوە لە دەس کەسانیتر بپارێزێ. ئەم ئامرازە بەهێز و کەم قەبارەیە مۆڵەتی نێودەوڵەتی GNU LGPL و UNRAR هەیە. هیوادارم لە بەکار‌هێنانیدا چێژی لێوەربگرن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 1 MB
File ver    : 19.00
File format : exe
Date Added  : 22/05/2020
Last viewed : 22/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download